چیك: ئەگەر خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا نەبەینەوە خۆمان ناكوژین

چیك: ئەگەر خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا نەبەینەوە خۆمان ناكوژین
پیتەر چیكی گۆڵچی یانەی چێڵسی ئینگلیزی رەتیكردەوە بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بووبێتە تاكە ئارەزووی یاریزانانی یانەكە.
چیك هەروەها دووپاتی كردەوە ئامانجی یەكەمی تیپەكەی ئەوەیە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بباتەوە، بەڵام بردنەوەی ئەو نازناوە نەبووەتە گرێكوێرەی یانەكە.
هەروەها گوتی تیپەكانی وەك بەرشەلۆنە و مانچستەر یونایتد و چێڵسی و زۆر یانەی تریش بردنەوەی نازناوەكە بە ئامانجی سەرەكی خۆی دەزانێت، بەڵام ئەگەر ئەوە روونەدات مانای كۆتایی هاتنی ژیان نییە.
ئەو گۆڵچییە روونی كردەوە ئەگەر چێڵسی ئەمساڵ نازناوەكە نەباتەوە مانای كۆتایی ژیان نییە و یاریزانەكان خۆیان ناكوژن لەبەرئەوەی نەیانتوانیوە ئەوە بكەن.
چێڵسی ئەمشەو لە ئیسپانیا لە گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا رووبەڕووی یانەی ڤالنسیای ئیسپانی دەبێتەوە.
Top