یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی محه‌مه‌د گاێد-ی نوێكرده‌وه‌

یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی محه‌مه‌د گاێد-ی نوێكرده‌وه‌
گولاَن:كارزان كانه‌بى

رۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی گۆڵپارێزی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق محه‌مه‌د گاێد-ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز نوێكردوه‌.

گرێبه‌ستی گاێد به‌ برِی 95 ملیۆن دیناره‌ و موچه‌ی مانگانه‌ی یه‌ك ملیۆن دیناره‌ و له‌ مه‌راسیمی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ دكتۆر عه‌بدوڵلاَ مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ و مه‌حمود عه‌زیز سكرتێری یانه‌ و عومه‌ر مه‌جید یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر ئاماده‌ بوون.
له‌ لێدوانێكیدا محه‌مه‌د گاێد خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری و گوتی: هه‌ست به‌ خۆشیه‌كی زۆر ده‌كه‌م، كه‌ بۆ وه‌رزێكی تر گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر نوێكرده‌وه‌ و هیوادارم له‌م وه‌رزه‌ بتوانین ئه‌نجامی باشتر و ده‌ستكه‌وت به‌ ده‌ستبهێنین له‌ هه‌ردوو خولی عێراق و جامی یه‌كێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی.
Top