شاندى N.F.BOARDكۆتاییان به‌گه‌شته‌كه‌یان هێنا
شاندى n.f.board نوێنه‌رى هه‌رێمه‌كان نیوه‌رۆ سه‌ردانى بازارى شارى هه‌ولێریان كرد, له‌پاشان كاتژمێر 3:30ى ئێواره ئاماده‌ى یاریه‌كى خولى كوردستان بون كه له‌نێوان یانه‌ى (ئارارات×بروسك) بوون,وه كاتژمێر 6:30ى ئێواره له‌یاریگاى شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریرى ئاماده‌ى مه‌شقه‌كانى یانه‌ى هه‌ولێر بوون, وه كاتژمێر 7ى ئێواره كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان, سه‌ره‌تا دیارى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌ندامانى یه‌كێتیه‌كه دیارى درێسى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستانى پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكى شانده‌كه كرد, له‌دواییدا كۆبونه‌وه ده‌ستى پێكردو سه‌ره‌تا سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان دووباره به‌خێرهاتنى شانده‌كه‌ى كردوو هیواى خواست ئه‌م سه‌ردانه بوبێته مایه‌ى به‌ره‌وپێشبردنى ره‌وتى وه‌رزش, وه‌داواى لێبوردنى له‌شانده‌كه كرد له‌هه‌ركه‌م و كوریه‌ك كه‌هه‌یانبوبێت به‌رامبه‌ر به‌میوانداریه‌كه هه‌یاتنبوبێت, وه هیواى خواست له‌كاتى ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى vivaخزمه‌تێكى گه‌وره‌ى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه بكه‌ن و مێژویه‌كى تازه بۆ ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه تۆماربكه‌ن كه به‌سه‌ركه‌وتوترین شێوه ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه به‌رێوه‌بچێت,هیواى خواست نوێنه‌رى هه‌رێمه‌كان چۆن كوردستان دیوه ئه‌وها بیگێرنه‌وه, ئینجا به‌رێز (كریستیان میشیل) سه‌رۆكى n.f.board سوپاى ئه‌وپێشوازیه گه‌رمه‌ى كرد كه له‌كوردستان لێیانكراوه دڵنیام پاڵه‌وانیه‌تى vivaى پێنجه‌م سه‌ركه‌وتوده‌بێت,دواى ئه‌مه سه‌رجه‌م نوێنه‌رانى هه‌رێمه‌كان گفتوگۆیان كرد سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ كوردستان و به ئیجابى له‌قه‌ڵه‌مه‌یاندا, ئینجا جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان به‌كورتى باسى له‌مه‌ینه‌تیه‌كانى كورد كرد كه‌له‌ماوه‌ى رابردوو به‌سه‌رمان داهاتوه, وه هیواى خواست هه‌رێمه‌كان به‌ژدارى كاریگه‌ربكه‌ن له‌م پاڵه‌وانیه‌ته‌یه. ئیجا كۆتایى به‌كۆبونه‌وه هات, شایه‌نى باسه (د.سه‌رهه‌نگ عبدالخالق) به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى لیژنه‌ى ئۆڵمپى هه‌رێمى كوردستان رۆڵێكى كاریگه‌رى هه‌بوو له‌م سه‌ردانه‌ى ئه‌م شانده, له‌دواییدا كۆبونه‌وه‌ى تایبه‌ت له‌نێوان یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان و سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى مۆناكۆ ئه‌نجامدرا, له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا بێشنیاركرا یاریه‌كى دۆستانه له‌هه‌رێمى كوردستان له‌جه‌ژنه‌كانى ئازار و نه‌ورۆز ئه‌نجامبدرێت, شایه‌نى باسه شاندى هه‌رێمه‌كان به‌یانى كۆتایى به‌گه‌شته‌كه‌یان ده‌هێنن و له‌رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵته‌ى ده‌گه‌رێنه‌وه هه‌رێمه‌كانى خۆیان.