له جامى یه‌كێتى ئاسیا، ئه‌م ئێواره‌یه هه‌ولێر له چاوهرِوانى چوارگۆشه‌ى زێریندایه
له‌میانى یارییه‌كانى جامى یه‌كێتى یانه‌كانى ئاسیا ئه‌مرۆ هه‌ردوو یانه‌ى ههولێرپێرسبۆراى ئه‌نده‌نوسى به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
ئه‌مرۆ ئێواره كات ژمێر 6ى ئێواره به كاتى كوردستان له‌میانى یاریی گهرِانهوهى جامى یه‌كێتى یانه‌كانى ئاسیا ،له‌سه‌ر یاریگاى نێوده‌وڵه‌تى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرى هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێرو پێر سبۆراى ئه‌نده‌نوسى له یارییه‌كى به‌هێزدا به‌یه‌ك بگه‌ن،سه‌باره‌ت به‌م یارییه عومه‌ر مه‌جید یاردهیدهرى رِاهێنهرى یانه‌ى هه‌لوێر بۆفایلى وه‌رزشى گولاَن گوتى "ئێمه به هیواى سه‌ركه‌وتنین له‌م یارییه وهیچ كێشه وگرفتێكمان نیه ،بۆئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وین بۆقۆناغى پێش كۆتایى جامه‌كه ،هه‌ر چه‌نده یانه‌ى پێر سبۆراش به هێزه بهلاَم ئێمه هه‌موو حیسابێكى خۆمان كردوه له‌م یارییه په‌نا به‌خوا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنین .شایه‌نى باسه له یارى پێشوو یانه‌ى هه‌ولێر به دووگۆڵ به‌رامبه‌ر گۆلێك سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا بوو.