مۆندیالی 2014ی بەرازیل هەڕەشەی لەسەرە
رۆژنامەی فولها دی ساوپاولۆی بەرازیلی گوتی كێشە و ناكۆكی نێوان فیفا و حكوومەتی بەرازیل پەیوەندی بە پرۆژە یاسایەكەوە هەیە كە تایبەتە بە پاڵەوانیەتییەكە و لەگەڵ ئەو پابەندبوونانە یەك ناگرێتەوە كە حكوومەتی بەرازیل لە كاتی وەرگرتنی مافی میوانداریكردنی مۆندیالەكەدا خستوویەتییە سەر خۆی.
رۆژنامەكە دەڵێ كێشەی سەرەكی ئەوەیە كە كاتی پێدانی مافی میواندارییەكە لویس ئەگناسیۆ لۆلا داسیلڤا سەرۆكی بەرازیل بوو كە سەركەوتووترین سەرۆكی ئەو وڵاتەیە لە 100 ساڵی رابردوودا لە هەموو روویەكەوە، لە كاتێكدا ئێستا دیلما رۆسیف سەرۆكی وڵاتە و لەوانەیە تێگەیشتن و خوێندنەوەی بۆ رووداو و بابەتەكان وەك دا سیلڤا نەبێت و ئەوەش كێشەی دروستكردووە.
رۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە فیفای گواستووەتەوە كە یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی هەڕەشەی ئەوەی لە بەرازیل كردووە ئەگەر پابەندی بەڵێنەكانی خۆی نەبێت، مافی میوانداریكردنەكەی لێوەردەگرێتەوو.