ڤیا: بەشێك لە درەوشانەوەی میسی بەهۆی ئەوەوەیە كە یاریزانی بەرشەلۆنەیە

ڤیا: بەشێك لە درەوشانەوەی میسی بەهۆی ئەوەوەیە كە یاریزانی بەرشەلۆنەیە
داڤید ڤیای هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕوای وایە بەشێك لە هۆكاری درەوشانەوەی میسی لە یارییەكاندا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە تیپەكە یارمەتی دەدەن و یاریزانی بەرشەلۆنەیە.
ڤیا گوتی هەرچەندە ئەوە راستە كە میسی باشترین یاریزانی جیهانە بەڵام دەبێ ئەوەشمان لە بیر بێت كە ئەو ژمارەیەك یاریزانی نایابی لەگەڵدایە.
لەبارەی چاڤی هێرناندێزەوە ڤیا گوتی هەرچەندە دەگوترێ كە ماوەیەكە ئەو باش یاری ناكات، بەڵام ئەو هەمیشە یاریزانێكی باش و چالاكە، ئەو تەنیا لە پێناوی تیپەكە یاری ناكات، بەڵكە لە پێناوی یانەكەدا یاری دەكات.
لەبارەی ئەوەی كە میسی هەردەم تیشك لە هاوڕێكانی دەبات، ڤیا گوتی ئەوە شتێكی ئاساییە چونكە ئەو باشترین یاریزانی جیهانە و هەندێك شت دەكات عەقڵ پێشبینی ناكات، هەموو رۆژێك داهێنانی زیاتر دەكات و بە كەس بەراورد ناكرێ.
ڤیا لەبارەی خۆیەوە گوتی ئەركی من تەنیا گۆڵكردن نییە، بەڵكە زۆرجار من ئەركێكی تری جگە لە گۆڵ كردنم هەیە و كاتێك ئەو ئەركە جێبەجێ دەكەم، ئەوپەڕی دڵشادییە بۆ من.
Top