راهێنەری مان سیتی هێشتا داوای یاریزانی تازە دەكات
رۆبەرتۆ مانشینی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی میرەری بەریتانی گوتی: تیپەكەمان پێویستی بە یاریزانی تازە هەیە، ئێمە یاریزانی زیاد لە پێویست تەنها لە هێرشبەران و دوو باڵەكەی بەرگری چەپ و راستمان هەیە، بەڵام لە شوێنەكانی دیكە بە پێكانی هەر یاریزانێكی سەرەكی كێشەمان بۆ دروست دەبێت چونكە یاریزانی یەدەگمان نییە، بۆ نمونە لە شوێنی یاریزانی ناوەڕاستی بەرگری تەنها نایجل دی یۆنگ و جیمس میلنەرمان هەیە كە پێكانیان تووش دێت، یاریزانێك نییە شوێنیان بگرێتەوە.