لە شاری دهۆك بەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی تێنسی سەرزەوی كوردستان و بەهاوكاری لقی دهۆكی یەكێتیەكە وەكو پرۆگرامی ساڵانەی خۆی یەكێتی تێنسی سەرزەوی كوردستان هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی كراوەی یاریزانانی تەمەن 14و 16ساڵ بۆ یانەكانی كوردستان، یارییەكانیش بۆ ماوەی دوو رۆژ لەسەر یاریگەی یانەی دهۆك بەڕێوە چوو، لە پاڵەوانێتییەكەش 27 یاریزانی هەریەك لە یانەكانی (ئارارات،قەڵا،ئاڵا،دهۆك،زێرەڤانی،كەركووك،سێمێل،ئەرمەن،غازی باكور)بەشدارییان كردو یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد. ئەنجامی كۆتایی یاریزانانیش بەم شێوەی خوارەوە بوو،یاریزانانی دهۆك توانیان باڵا دەستی خۆیان لە پاڵەوانیتیەكە بنوێنین.
ئەنجامی 14ساڵ
1-یاسر ئیسماعیل دهۆك، 2-سەمیان عیماد دهۆك، 3-ئەحمەد مەسعود دهۆك.
ئەنجامی 16ساڵ
1-سۆران محەمەد ئارارات، 2-رەیان تاریق دهۆك، 3-هەمزە خورشید دهۆك.