لە شاری سلێمانی لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش ولاوانی سلێمانی،بەسەر پەرشتی وەزیری رۆشنبیری ولاوان و بەڕێوەبەرایەتی یارییە میللیەكانی سەر بە وەزارەتی رۆشبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆماوەی سێ رۆژ پاڵەوانێتی دامەی هەڵبژاردەی شارەكانی كوردستان بەڕێوە چوو، مەبەست لە كردنەوەی پاڵەوانێتییەكە زیندوو كردنەوەی یاری فۆلكلۆری كوردیە و لە شارەكانی كوردستان بەتایبەتی چینی بە تەمەنەكان گرنگییەكی زۆر بە یاری دامە دەدەن لە شارەكانی كوردستان، هەڵبژاردە بەشداربووەكانیش پێكهاتبوون لە هەریەك لە تیپی هەڵبژاردەی شارەكانی (هەولێر، دهۆك، كەركووك، سلێمانی،گەرمیان) كە پێكهاتبوون لە 20 یاریزان لە هەر پێنج هەڵبژاردە ململانێی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتیەكەیان دەكرد.شایەنی ئاماژە پێكردنە سەرجەم خەرجی ئەو پاڵەوانێتیە لە ئەستوی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بوو، سەر ئەنجامیش هەڵبژاردەی هەولێر نازناوی پاڵەوانێتییەكەی بەدەستهێنا .ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەیەی خوارەوە بوو.
ئەنجامی تیپ
1-هەولێر 51 خاڵ، 2-كەركوك 33 خاڵ، 3-دهۆك 12 خاڵ، 4-سلێمانی 3 خاڵ.
ئەنجامی تاكی یاریزانان
1-نزارناسح هەڵبژاردەی هەولێر، 2-مەسعود حوسێن هەڵبژاردەی هەولێر، 3-عەلی عەبدولڵا هەڵبژاردەی هەولێر، 4-جەبار غەریب هەڵبژاردەی كەركووك.