لە هۆڵی ئامادەیی ئاریای كچان لە قەزای خەبات بە ئامادەبوونی مامۆستا بەكر كەریم بەڕێوەبەری پەروەردە و سەرپەرشتیارانی وەرزشی و مامۆستایانی وەرزشی سنووری قەزای خەبات و ناحیەی رزگاری و ناحیەی دارەشكران وسەرجەم مامۆستایانی وەرزشی سنووری پەروەردەكە ئامادەی كۆبوونەوەی ساڵانەی مامۆستایانی وەرزشی بوون، كەوەكو پرۆگرامی ساڵانە لەگەڵ سەرەتای وەرزی نوێ خوێندن ئەنجامی دەدەن لەگەڵ مامۆستایانی وەرزشی، لە كۆبونەوەكەشدا سەرەتا مامۆستا بەكر بەڕێوەبەری پەروەردەی خەبات وتەیەكی پێشكەش كردو باسی لە گرنگی وانەی وەرزشی كرد كە هیچی لە وانەكانی تری نێو هۆڵەكانی خوێندن كەمتر نییە، گوتیشی دەبێت مامۆستایی وەرزش رۆڵی خۆی بە دڵسۆزانە بەڕێوەببات، دەمەوێ لەمەودا هیچ كەمتەرخەمێك نەبێت لە وانەی وەرزشی ئێمەش سەرجەم پێداویستییەكانی وەرزشیتان بۆدابین دەكەین و ئەوپەڕی توانای خۆمان دەخەینە گەڕ بۆپێشكەوتنی وانەی وەرزشی،داواشی لە مامۆستایانی وەرزشی سنوورەكە كرد كە جموجۆلێكی باش بكەن بۆخزمەتی وانەكە و تیپی بەهێز ئامادە بكەن بۆپاڵەوانییەتیەیكانی داهاتوو،لە كۆتایشدا داوای لەسەر پەرشتیارانی وەرزشی كرد كە لێژنەیەك دروست بكەن بۆ مامۆستایانی وەرزشی مانگانە لەكەم و كوڕیەكانیان بكۆڵنەوە، دواتریش سەرپەرشتیارانی وەرزشی باسیان لە گرنگی وانەی وەرزش لە قوتابخانەكان وپرۆگرامی ساڵانەی خویان بۆمامۆستایانی وەرزشی روونكردەوە سەبارەت بە یارییە رێكخراوەكانیش چەندین رێنمایی گرنگیان بەخشییە مامۆستایانی ئامادەبوو،دواتریش دەرگای پرسیار كردن بە رووی مامۆستایانی وەرزشی واڵاكرا بۆ هەر كەم و كورتییەك وپێشنیارێك بۆبەرەو پێشچوونی وانەی وەرزشی خرایە روو ئەویش وەڵامی سەرجەم پرسیارە و پێشنیارەكانی دایەوە بەڵێنی لە بواری پەروەردە و وانەی وەرزشیدا زیاتر خزمەت بكات.