بە دوو گۆڵی تر میسی دەبێتە دووەم مەزنترین گۆڵكەری بەرشەلۆنە

بە دوو گۆڵی تر میسی دەبێتە دووەم مەزنترین گۆڵكەری بەرشەلۆنە
دوای ئەوەی شەمەی رابردوو 3 گۆڵی لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆمار كرد كە یانزەیەم هاتریكی ژیانیەتی و گۆڵی ژمارە 192یەتی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی. لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی تەنیا 2 گۆڵی ماوە بۆ ئەوەی ببێتە مەزنترین دووەم گۆڵكەری یانەی بەرشەلۆنە لە مێژوودا.
یاریزانی هەنگاری كۆبالا كە لە پەنجا و شەستەكانی سەدەی رابردوودا یاری بۆ بەرشەلۆنە كردووە دووەم گۆڵكەری یانەی بەرشەلۆنەیە لە مێژوودا تا ئێستا و ئەو یاریزانە كۆی 194 گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە تۆمار كردووە.
بە 3 گۆڵەكەی لە ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆمار كرد، میسی تا ئێستا كۆی 192 گۆڵی بۆ یانە ئیسپانییەكە تۆمار كردووە.
وێڕای ئەو پێشوەچوونە بەرچاوەی میسی بۆ وەرگرتنی نازناوی مەزنترین گۆڵكەری بەرشەلۆنە بەخۆوەی دەبینێت، كەچی ئەو یاریزانە هێشتا 43 گۆڵی ماوە بۆ ئەوەی لە مەزنترین گۆڵكەری ئەو یانەیە كە سیزار رۆدریگزە نزیك بكەوێتەوە. رۆدریگز لە ژیانیدا 235 گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە تۆمار كردووە.
میسی لە دوای نزیكبوونەوەی لە كۆبالا گوتی باوەڕناكەم كە من دەتوانم ژمارەی كۆبالا تێبپەڕێنم، بەرشەلۆنە تیپی منە و لێرە دەمێنمەوە بۆ دروستكردنی مێژوو.
Top