تا ئێستا مایكڵ ئۆین ئومێدی بە گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هەیە

تا ئێستا مایكڵ ئۆین ئومێدی بە گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هەیە
مایكڵ ئۆین بەلایەوە باشترە هەوڵی وەرگرتنی شوێن سەرەكی لە پێكهاتەی یانەی مانچستەر یونایتد بدات تا ئەوەی بە شوێن جێگەیەكی سەرەكیدا بگەڕێ لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا چونكە ئەو پێی وایە تا فابیۆ كاپیلۆ راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بێت ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ریزی هەڵبژاردەكە لاوازە.
ئۆینی 31 ساڵ كە چوارەم گۆڵكەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە بە 40 گۆڵ لە 89 یاریدا، جارێكی تر مشتومڕی لەسەر داهاتووی خۆی وروژاند دوای ئەوەی لە یاری یانەكەی بەرامبەر لیدز یونایتد لە جامی یەكێتیی ئینگلتەرا 2 گۆڵی تۆمار كرد.
لەگەڵ ئەوەدا ئەو هێرشبەرەی پێشووی یانەكانی لیڤەرپوول و ریال مەدید و نیوكاسڵ پێی وانییە جارێكی تر بكەوێتەوە نێو پلانەكانی كاپیلۆ و لەبەرئەوەش باسی ناكات.
ئۆین لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی ئۆبزێرڤەری هەفتانە گوتی بۆ ماوەی 10 ساڵ بەردەوام لە پێكهاتەی سەرەكیی هەڵبژاردەی ئینگلتەرادا بووم، كەچی لە پڕ ئەوە راوەستا.
ئۆین گوتی من هەردەم ئامادەم بۆ گەڕانەوە بۆ ریزی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئەگەر كاپیلۆ داوام لێ بكات لە ماوەی 5 خولەكدا لەوێ ئامادە دەبم.
Top