لای پلاتینی پاستۆری وەك زێدان وایە
پیاوی یەكەمی یوفا سەرسامیی خۆی بە ئاستی پاستۆری دەربڕی و لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیدا گوتی پاستۆر زێدانم بیر دێنێتەوە لە زۆر شوێن و شێوازی یاریكردندا.
زیاتر گوتی پاستۆری لە شێوازی وەرگرتنی تۆپ و پاڵ پێوەنانی بەرەو پێشەوە زێدانم بیر دێنێتەوە، ئەمە جیا لەوەی هێشتنەوەی تۆپ لای خۆی و بڕینی هێڵی بەرگری تیپی بەرامبەر بە تۆپەوە رێك وەك زێدان وایە.
پاستۆری لە هاوینی ئەمساڵدا بە گرێبەستێكی گەورە كە بڕەكەی 45 ملیۆن یۆرۆ بوو لە یانەی پالێرمۆی ئیتاڵییەوە پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە كرد و ئەو یاریزانە ئێستا گرانترین یاریزانە لە مێژووی خولی فەرەنسیدا.