ئەبیدال بە گرێبەستە نوێیەكەی بەرشەلۆنە رازی نییە

ئەبیدال بە گرێبەستە نوێیەكەی بەرشەلۆنە رازی نییە
رادیۆی ئۆنا ئێ ئێم ئاشكرای كرد یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەستەوارەیەكی نوێی خستووەتە بەردەستی ئیریك ئەبیدالی فەرەنسی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بۆ ماوەی 2 ساڵ كە ساڵی یەكەمیان جێگیر و ساڵی دووەمیان بە رێكەوتنی نێوان هەردوولا بێت.
بەپێی رادیۆكە یاریزانەكەی پێشووی ئۆلەمپیك لیۆنی فەرەنسی و بەڕێوەبەری كارەكانی، دەیانەوێ گرێبەستەكە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەدا بۆ دوو وەرزی جێگیر نوێ بكەنەوە و ساڵی سێیەم بەپێی ئاستی ئەو یاریزانە بێت لە یارییەكاندا و كارگێڕیی یانەكە بەوە رازی نییە.
بەڕێوەبەری كارەكانی ئەبیدال گوتی ئەو زۆر دڵخۆش دەبێت ئەگەر ئەبیدال لە نوكامپ درێژە بە یاریكردن بدات ئەگەر تەندروستی و توانای ئەو رێگریی لێنەكات.
پێشبینی دەكرێ چەند رۆژی داهاتوو پێشوەچوونی گەورە لەو بابەتەدا روو بدات و جەماوەری بەرشەلۆنە تا ئێستا پێشبینی ئەوە دەكەن ئەبیدال گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەدا نوێ بكاتەوە و نەڕوات.
Top