پەروەردەی خەبات: كۆبونەوەی ساڵانەی مامۆستایانی وەرزشی ئەنجامدا
لە هۆڵی ئامادەیی ئاریای كچان لە قەزای خەبات بە ئامادەبوونی مامۆستا بەكر كەریم بەرێوەبەری پەروەردە وسەرپەرشتیارانی وەرزشی و مامۆستایانی وەرزشی سنوری قەزای خەبات وناحیەی رزگاری وناحیەی دارەشكران وسەرجەم مامۆستایانی وەرزشی سنوری پەرەردەكە ئامادەی كۆبۆنەوەی ساڵانەی مامۆستایانی وەرزشی بوون،كەوەكو پرۆگرامی ساڵانە لەگەڵ سەرەتای وەرزی نوێ خوێندن ئەنجامی دەدەن لەگەڵ مامۆستایانی وەرزشی،لە كۆبونەوەكەشدا سەرەتا مامۆستا بەكر بەرێوەبەری پەروەردەی خەبات وتەیەكی پێشكەش كردو باسی لە گرنگی وانەی وەرزشی كردوكە هیچی لە وانەكانی تری نێو هۆڵەكانی خوێندن كەمتر نیە،گوتیشی دەبێت مامۆستایی وەرزش رۆڵی خۆی بە دڵسۆزانە بەرێوەببات،دەمەوێ لەمەودا هیچ كەمتەرخەمێك نەبێت لە وانەی وەرزشی ئێمەش سەرجەم پێداویستیەكانی وەرزشیتان بۆدابین دەكەین وئەوپەڕی توانای خۆمان دەخەینە گەڕ بۆپێشكەوتنی وان وەرزشی،داواشی لە مامۆستایانی وەرزشی سنورەكە كرد كە جەموجۆلێكی باش بكەن بۆخزمەتی وانەكە وتیپی بەهێز ئامادە بكەن بۆپاڵەوانیەتیەكانی داهاتوو،لە كۆتایشدا داوای لەسەر پەرشتیارانی وەرزشی كرد كە لێژنەیەك دروست بكەن بۆ مامۆستایانی وەرزشی مانگانە لەكەم و كوریەكانیان بكۆڵنەوە،دواتریش سەرپەرشتیارانی وەرزشی باسیان لە گرنگی وانەی وەرزش لە قوتابخانەكان وپرۆگرامی ساڵانەی خویان بۆمامۆستایانی وەرزشی روون كردەوە سەبارەت بە یارییە رێكخراوەكانیش چەندین رێنمایی گرنگیان بەخشیە مامۆستایانی ئامادەبوو،دواتریش دەرگای پرسیار كردن بە رووی مامۆستایانی وەرزشی وڵاكرا بۆهەر كەم و كورتیەك وپێشنیارێك بۆبەروو پێش چوونی وانەی وەرزشی خرایە روو بەرێوەبەری وەڵامی سەرجەم پرسیارە و پێش نیارەكانی دایەوە بەلێنی خزمەت كردنی دا بە بواری پەروەردە و وانەی وەرزشی .
كارزان كانەبی-قەزای خەبات