یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و چەند بریارێك

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و چەند بریارێك
گوڵان:كارزان كانەبی-حەسەن
یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەئامادەبوونی سەرۆك و جێگرو تەواوی ئەندامان 1گرێداو ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دەركرد:
یەكەم: رۆژی دووشەممە رێكەوتی 19/9/2011 شاندی (N.F.Board) و نوێنەرانی هەرێمەكان سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە ئامادەكارییەكانی كوردستان بۆ جامی (VIVA) پێنجەمی 2012 كە وابڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی (5)ی ئەمساڵ بەرێوەبچێت،،شایانی باسە شاندەكە بۆماوەی چوار رۆژلە هەرێمی كوردستان مانەوە، سەردانی بەرپرسان و دەزگا وەرزشییەكانیان كرد:
ا. سەردانی سەرۆكایەتی پەرلەمان كە لەلایەن بەرێز جێگری سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی وەرزش و لاوان لە تەلاری پەرلەمان پێشوازیەكی گەرمیان لێكرا.
ب. سەردانی بەرپرسی فەرمانگەی دەرەوەی حكومەتی هەرێم بەرێز(فلاح مستەفا)یان كرد كە لەنوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لێكردن.
ج. سەردانی پارێزگاری هەولێر بەرێز(نەوزاد هادی)یان كرد.
د. سەردانی پارێزگای دهۆكیان كردو كە لەلایەن بەرێزان جێگری پارێزگارو نوێنەرانی ئۆلۆمپی كوردستان لە دهۆك و لقی تۆپی پێی دهۆك و ئامادەبوون لە یاری نێوان هەڵبژاردەی عێراق و هەڵبژاردەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە پاڵەوانیەتی تازەپێگەیشتووانی ئاسیا.
و. سەردانی پارێزگای سلێمانیان كردو لەلایەن بەرێزان(د.ئالان قادر) ئەمینداری گشتی و(مامۆستا صلاح محمد كریم)ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی لیژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی كوردستان و نوێنەرایەتی ئۆلۆمپی كوردستان لە سلێمان پێشوازیەكی گەرمیان لێكرا.
ه. لە یاری نێوان یانەی ئارارات و بروسك لە خولی نایابی كوردستان ئامادەبوون، پاشان سەردانی یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریریان كرد، لەهەمان كاتدا كۆبوونەوەی فەرمی لە نێوان یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و سەرۆكی(N.F.Board) و نوێنەرانی هەرێمەكان بەرێوەچوو، لە سەرەتای كۆبوونەوەكە سوپاسی پێشوازی و میوانداری گەرمی هەرێمی كوردستانیان كرد، وە ئامادەیی بەشداری(VIVA) پێنجەمیان نیشاندا، رەوشی هەرێمی كوردستانیان لە هەموولایەنێك بەرز نرخاند بەهیوای ساڵی 2012 گەورەترین جامی(VIVA)ە پێشكەش بكرێت ببێتە سەرەتای گەورەبوون و ناوبانگی پاڵەوانیەتیەكە لە جیهان.
دووەم. داوا لەسەرجەم یاریزانانی كوردستان دەكەین ئەوانەی ئارەزووی گرێبەستیان(عقد)هەیە بۆ لە ماوەی 15/10/2011 گرێبەستی لەیەكێتیەكەمان پەسەندبكات گەر لەوەرزی داهاتوو گواستنەوەی یاریزان بەدەستبەردار(استغناء)دەبێت.
سێیەم. سكاڵای یانەی وەرزشی بروسك لەسەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر كە یاریزان(هونەر فەریق)1993 بە ژمارە(5)كە لەشوێنی ئەو یاریزانە(هێمن فریق)لەدایكبووی 1991 یاریكردووە،لێكۆلینەوە بەردەوام دەبێت بۆ ئاشكراكردنی ڕاستیەكان و دڵنیابوون.
چوارەم. ڕاگرتنی ناوبژیوان(دارا جەلال)بۆ دوو خولی داهاتوو بەهۆی پابەندنەبوون و ئامادەنەبوون لە یاری نێوان یانەی سەورەو زێرەڤانی لەخولی لاوان.
پێنجەم. یاری نێوان یانەی نەورۆز و یانەی هەندرێن لەخولی نایاب بەهۆی پابەندنەبوون بەرێنماییەكان و دەرچوون لەگیانی وەرزشی و جوێندان بەناوبژیوانان لەلایەن چارەسەركەر(سۆران رەحیم)بڕیاردرا:
ا. دوورخستنەوەی ناوبراو لەسەرجەم چالاكیەكانی تۆپی پێی كوردستان ب بەیەكجاری.
ب. غەرامەكردنی بەبڕی(250000)دووسەدو پەنجاهەزار دینار.
ج. ڕاگرتنی یاریزان(هەژار جەبار)ژمارە(15)لەیانەی نەورۆز بۆ دوو یاری داهاتوو بەهۆی هێرش كردن و ئاژاوە نانەوە.
د. غەرامەكردنی بەبڕی(150000)سەدوپەنجا هەزار دینار.
و. سوپاس و پێزانین بۆ بەرێز(هادی كەریم)سكرتێری یانەی نەورۆز بەهۆی رۆڵی بەرزی لە پاراستن و هێوركردنەوەی بارودۆخی یارییەكەو هەڵسوكەوتی بەرزی وەرزشی.
شەشەم. ڕاگرتنی یاریزانی یانەی نەورۆز(سەربەست سەعید)ژمارە(2)بۆ یەك یاری داهاتوو وە غەرامەكردنی بەبڕی(150000)سەدوپەنجاهەزار دینار بەهۆی جوێندان و دەرچوون لە گیانی وەرزشی.
حەفتەم. غەرامەكردنی یانەی شێروانە بەبڕی(300000)سێ سەدهەزار دینار بەهۆی شكاندنی جامی ئوتومبێلی یانەی هەولێرلە یاری نێوان یانەی شێروانەو هەولێر لەخولی نایاب، ئاگاداری كۆتایی بۆ یانەی شێروانە بەكۆنتڕۆڵ كردنی یاریگاو جەماوەرەكەی.
Top