لە خولی نایابی كوردستان پێشمەرگەی هەولێر بە زەحمەت لە هەلۆی بردەوە

لە خولی نایابی كوردستان پێشمەرگەی هەولێر بە زەحمەت لە هەلۆی بردەوە
گوڵان:یاریگای بلێ:كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی سێ یەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان یانەی هەلۆ لەسەر یاریگای خۆی تووشی دۆڕان هات .
دوای ئەوەی یانەی هەلۆی بە شێوەیەكی فەرمی بریاری دا بەشداری یارییەكانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەكانی كوردستان بكات،رۆژی پێنج شەمە لە كات ژمێر 30-3پاش نیوەرۆ لەسەر یاریگای بارزان لە بلێ بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزش دۆست،لەمیانی یارییەكانی هەفتەی سێ یەمی قۆناغی یەكەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان هەردوو یانەی هەلۆ وپێشمەرگەی هەولێر بەیەك گەیشتن .لەگێمی یەكەمی یارییەكە لەگەڵ فیكەی ناوبژیوانی یارییەكە یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر دەستیان بە هێرش بردن كرد بۆسەر گۆڵی یانەی ئارارات،لەم ناوەشدا لە خولەكی 9ی یارییەكە یاریزان ئەحمەد سالار گۆلكاری یانەی پێشمەرگە توانی تاكە گۆڵی سەركەوتنی یارییەكە و بۆیانەی پێشمەرگە تۆماربكات،دوایی ئەم گۆڵەش یانەی هەلۆ چەند هێرشێكی بردە سەرگۆڵی یانەی پێشمەرگە بەڵام گشت هەوڵەكان لەم گێمە بێ ئەنجام بوو،ئەم ئەنجامەش بە ئەنجامی (1-0)گۆڵ،بۆبەرژەوەندی یانەی پێشمەرگە بە كۆتایی هات .لەگێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە بەردەوام بوون لە هێرش بردن،بە تایبەتی یاریزانانی یانەی هەلۆ باڵادەسی خۆیان لە یارییەكە نواندو چەندین هێرشی یەك لەدوایی یەكیان بردە سەرگۆڵی یانەی پێشمەرگە بەڵام یاسین كەریمی گۆڵچی گشت هەوڵەكانی یانەی هەلۆی پوچەل كردوە سەر ئەنجامیش یارییەكە بە گۆلێكی بێ بەرامبەر بۆبەرژوەندی یانەی پێشمەرگە بە كۆتایی هات ولەبیب حەبیبی ناوبژیوان یارییەكەی بەسەركەوتویی بەرێوە برد یانەی پێشمەرگەش هەر لە پێشەگی یانەكان مایەوە.ئەنجامی یارییەكانی تریش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
زاخۆ-كەركوك(4-0)گۆڵ
هەندرێن-نەورۆز(1-0)گۆڵ
بروسك-ئارارات(1-2)گۆڵ
هەولێر-شێروانە(1-0)گۆڵ
پێشمەرگەی سلێمانی –سلێمانی (2-2)
زێرەزانی-سەورە(1-2)گۆڵ
Top