كچانی روسیا كۆنترۆڵی ئەنجامی مۆندیالی جومبازی لە فەرەنسا دەكەن
شەوی هەینی رابردوو پێشبڕكێیەكانی یاریزانان لەسەرجەم جۆری ئەدەواتەكان(تۆپ، ئەلقە، قردێلە، دوو عەسا) كراو لەمەشدا هەردوو كچە بەتواناكەی روسیا(كانایڤا ئیڤگینا و كۆندا كۆڤا و داریا) هەردوو میدالیە زیڕۆ و زیوەكەی ئەم پێشبڕكێیەشان بردەوە.
كانایڤا بەكۆكردنەوەی (116.650) خاڵ پلەی یەكەمی و میدالیای زێڕی بردەوە، داریا-ش بە كۆكردنوەی(116.600) خاڵ پلەی دووەمی و میدالی برۆنزی دەستەبەركرد.
سەبارەت بە پلەی سێیەم و میدالی برۆنزیش گارایڤا ئالیا لە ئازەربیجان بە كۆكردنەوەی (112.450) خاڵ ئەو دەستكەوتەی بەدەستهێنا.
لەم مۆندیالەدا كە نزیكەی (50) وڵات و لەسەرجەم كیشوەرەكان بەشداریی تیادا دەكەن، روسیا سەرجەم میدالە زێر و زیوەكانی كۆكردۆتەوە تەنیا زیو نەبێت، تەنیا میدالیە برۆنزەكانی بۆ وڵاتەكانی تر بەجێهێشتووە.
ریزبەندی:
پاش تەواو بوونی یاری و پێشبڕكێیەكانی رۆژی سێیەم ریزبەندی یەكەم تا پێنجەم بەمجۆرەیە:
1-روسیا (6) زێر(5) زیو(-) برۆنز، كۆ(11).
2-بیلۆرسیا(-) زێڕ(1) زیو (1) برۆنز، كۆ(2).
3-بولگاریا(-) زێڕ(-) زیو (2) برۆنز، كۆ(2).
4-ئۆكرانیا(-) زێڕ(-) زێڕ(-) زیو(1) برۆنز، كۆ(1).
5-ئیــســرائــیــل((-) زیو(1) برۆنز، كۆ(1).