روونی چەند هەفتەیەك دوور دەكەوێتەوە
روونی 15 ساڵ كە تا ئێستا لە وەرزی ئەمساڵدا 9 گۆڵی بۆ یانەكەی تۆمار كردووە، نەیتوانی بەشداری لەو یارییەی دوێنێ شەمەی یانەكەیدا بكات كە یەكەم یاری ئەمساڵی مان یوە لە خولی ئینگلیزیدا بە یەكسان بوون كۆتایی دێت.
فێرگسۆن بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند پێكانەكەی روونی مەترسیدار نییە، بەڵام چەند هەفتەیەك دوور دەكەوێتەوە.
بەپێی ئەوەی فێرگسۆن رایگەیاندووە روونی ناتوانێ بەشداری یاری مان یو بكات بەرامبەر یانەی بالی سویسری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و بەشداری یاری هەڵبژاردەی ئینگلتەراش ناكات بەرامبەر هەڵبژاردەی مۆنتینیگرۆ لە رۆژی 7ی مانگی داهاتوو.
پێشبینی دەكرێ نەگەڕانەوەی روونی بۆ یاریگاكان بەردەوام بێت لە یاری یانەكەی بەرامبەر یانەكانی نۆرویچ ستی و لیڤەرپوول لە خولی ئینگلیزی و دوور نییە ئەو یاریزانە هەروەها نەتوانێ بەشداری رای لوتكەی خولی ئینگلیزی بكات كە رۆژی 23ی مانگی داهاتوو مانچستەر ستی و مانچستەر یونایتد كۆ دەكاتەوە.