ریدناپ: حەزدەكەم ئەدیبایۆر لە تۆتنهام بمێنێتەوە
ئەدیبایۆر هاوینی ئەمساڵ بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی تۆتنهامەوە كرد دوای ئەوەی بۆ ماوەی نیو وەرز بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی كرد.
ریدناپ گوتی بێگومان دەمەوێ ئەو لە ریزی یانەكەمدا بهێڵمەوە بۆ شێوەی تا هەتایی، ئەگەر ئەو بەو ئاستە بمێنێتەوە بێگومان لە ئایندەدا دەیكەینە یاریزانی خۆمان بە شێوەی یەكجاری.
ئەدیبایۆر لە چەند یاری یانەی تۆتنهامدا ئاستێكی بەرزی پێشانداوە و 3 گۆڵی بۆ یانەكەی تۆمار كردووە.
بەهۆی بوونی كێشەوە لە نێوان ئەو هێرشبەرە و رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەی مانچستەر ستی، ئەدیبایۆر لە پێكهاتەی یانەی ناوبراو بەیەكجاری دووخرایەوە و لە نیو وەرزی رابردووی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید، نازناوی جامی شای ئیسپانیای بەدەست هێنا.