رانێری: ئینتەر میلان دەگێڕمەوە سەر رێگای راست
رانێری پێنجشەمەی پێشوو لە شوێنی گاسپەرینی ئەركی مەشقی یانەی ئینتەر میلانی گرتە ئەستۆ و دوێنێ پێشەوایەتی ئەو یانەیەی كرد بۆ یەكەم بردنەوە لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئیتاڵیا.
رانێری گوتی دەستپێكردن بەو شێوەیە شتێكی باش بوو، یاریزانەكان تەنیا پێویستیان بەوە بوو بگەڕێنەوە سەر شێوازی كۆنی یاریكردنی خۆیان، داوام لێكردن توانای خۆیان بۆ ئەوە بەكاربخەن.
رانێری هەروەها گوتی لە ماوەی رابردوودا ئینتەر میلان كێشەی زۆری لە ئاست و ئەنجامدا هەبوو، یانەیەكی گەورەی وەك ئینتەر ناكرێ وەرزێكی تەواو بەو شێوەیە بەردەوام بێت، لەبەرئەوە دڵنیام لەوەی دەتوانم ئینتەر بخەمەوە سەر راستە رێی خۆی.