عێراق ملوانكێكی زێری له پاڵه‌وانێتی خۆرئاوای ئاسیا به ده‌ستهێنا
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه به‌ئاماده‌بوونی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و ره‌عد حه‌مودی سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی عیراق و سه‌ڵاح حه‌سه‌ن خه‌سرۆ جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان و عێام دیوان نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عیراق و محه‌مه‌د پۆلادگهر سه‌رۆكی یه‌كێتی تایكواندۆی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا و نوێنه‌رانی وڵاته به‌شداره‌كان پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌ستپێكرد.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه به هاتنه ناوه‌وه‌ی یاریزانانی وڵاته به‌شداره‌كانی (عیراق، ئێران، ئوردن، لوبنان، فه‌له‌ستین) بوو له‌گه‌لڕ سروودی نیشتمانی عیراق، دوای كۆبوونه‌وه‌یان له نێو گۆڕه‌پانه‌كه و به‌رده‌م میوانان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عیراق پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كرده‌وه و دواتر چه‌ند وتارێك له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عیراق و پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی تایكواندۆی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان و وتاری هه‌ردوو سه‌رۆكی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تایكواندۆ و یه‌كێتی تایكواندۆی ئاسیا به‌وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن سكرتێری یه‌كێتی تایكواندۆی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا پێشكه‌شكرا و دواتر به‌شداربووان سوێنددران و پێشكه‌شكردنی نمایشێكی یارییه‌كه ده‌ستی پێكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجامه كۆتاییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی كوڕان و كچان به‌مشێوه‌یه بوو، (5) ملوانكه‌ی زێڕ بۆ ئێران و (3) ملوانكه‌ی زێڕ بۆ ئوردن و (1) ملوانكه‌ی زێڕ بۆ عیراق و یه‌كێكیش بۆ لوبنان.
كوڕان
-كێشی (51) كگم: سه‌ڵاح مه‌هدی/ عیراق، - كێشی (54) كگم: عهبدولفهزل ئه‌حمه‌د/ ئێران، - كێشی (59) كگم: ئه‌حمه‌د ئهبوهۆز/ ئورده‌ن، - كێشی (68) كگم: ئه‌نه‌س تالیب/ ئورده‌ن، - كێشی (78) كگم: پوریا مورته‌زا/ ئێران.
كچان، - كێشی (42) كگم: فاتیمه شهعباب/ ئێران، - كێشی (46) كگم: نونا فه‌زلوڵڵا/ ئێران، - كێشی (52) كگم: فاتیمه شاساحیب/ ئێران، - كێشی (59) كگم ساره تونبوز/ لوبنان، - كێشی (68) كگم: جولیان فوئاد/ ئورده‌ن.