زیكۆ: یاریكردنمان لە دەرەوە باشترە لە یاریگای هەولێر
زیكۆ لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی فولیا دی ساوپاولۆی بەرازیلی گوتی من پێم وایە بە سەرنجدان لە دۆخی یاریگای هەولێر، یاریكردن لە دەرەوەی عێراق كارێكی خراپ نییە، یاریگاكە خراپە و تیپەكەی ئێمە تیپێكی مەهارییە و ئەم یاریگایە كێشەی بۆ دروست دەكات، تەنیا شتێكی خراپ یاریكردنە لە دەرەوەی وڵات.
فیفا بەهۆی توندوتیژییەكانەوە ئەنجامدانی یارییەكانی لە ناو عێراقدا قەدەخە كرد و گوتی پێویستە هەڵبژاردەی وڵاتەكە یارییەكانی خۆی بۆ گەیشتنە ئۆڵۆمپیادی 2012 و مۆندیالی 2014 لە خاكێكی بێلایەندا ئەنجام بدات.
زیكۆ گوتی سەبارەت بە من كێشەی سەرەكیی یاریگایە، بە چاوپۆشین لەوەی چیمەن لە هەندێك شوێندا هەیە.
هەروەها گوتی تەماشا دەكەین بزانین ئەو خاكە بێلایەنە كوێ بێت، توركیا یان ئیمارات یان قەتەر، گرنگ ئەوەی لە كاتی یارییەكانی ئێمەدا هەڵبژاردەكانی تر لەسەر هەمان یاریگا یارییان نەبێت.