فێدرێر لە پاڵەوانیەتیی شەنگهای كشایەوە

فێدرێر لە پاڵەوانیەتیی شەنگهای كشایەوە
وادیارە جووڵەی بەردەوام لە نیویۆركەوە كە پاڵەوانیەتیی ئەمەریكای كراوەی لێ ئەنجام درا، بۆ دوبەی و دواتر بۆ سیدنی بۆ پێشەوایەتیكردنی هەڵبژاردەی سویسرا لە جامی دیڤز، كاریگەریی زۆری لەسەر رۆجێ فێدرێری ئەستێرەی تێنسی سویسری هەبوو و ئەو یاریزانە ئاشكرای كرد بەشداری لە پاڵەوانیەتیی شەنگهای بۆ ئوستادەكان ناكات.
فێدرێر روونی كردەوە دوای گفتوگۆ لەگەڵ تیمی كارەكەی خۆم بڕیارمدا نەچمە شەنگهای كە گەورەترین پاڵەوانیەتیی هەرێمایەتییە لە ناوچەكە.
ئەو یاریزانە كە سێیەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی جیهانە و پێشتر 4 جار نازناوی ئەو پاڵەوانیەتییەی بەدەست هێناوە گوتی بە داخەوە بڕیارمدا لە پاڵەوانیەتیی شەنگهای پاشەكشە بكەم، ئەمەش بۆ ئەوەی هەندێك ماوە بۆ پشوودان و خۆ بەهێزكردن بە خۆم بدەم، دوای ئەوەی هاوینێكی پڕ لە پاڵەوانیەتیم بەڕێ كرد.
هەروەها گوتی هەندێك پێكانم هەیە و ئەوانەش بێزاریان كردووم و پێویستە چارەسەریان بۆ بدۆزمەوە، ویستی زۆرم بۆ گەڕانەوەی زوو بۆ ناو یاریگاكان هەیە.
Top