والكۆت هێرشی توند دەكاتە سەر یاریزانانی ئەرسناڵ
یانەی ئەرسناڵ لە ساڵی 1953ەوە بەو شێوە خراپە دەستی بە ركابەرییەكانی خولی ئینگلیزی نەكردووە و ئێستا ئەو یانەیە لە پلەی 17ی ریزبەندی خولەكەدایە و دۆخی خراپتر دەبێت ئەگەر ئەمڕۆ بەرامبەر بۆڵتۆن بدۆڕێت.
سەرەتای خراپی یانەكە وای لە هاندەران كرد داوای دوورخستنەوەی ڤینگەر لە پۆستەكەی بكەن.
بەڵام والكۆت لە لێدوانێكی رادیۆییدا گوتی راهێنەر كەسێكی لێهاتووە و دەتوانێ لەگەڵ هەموو بارودۆخێكدا مامەڵە بكات.
هەروەها گوتی ڤینگەر ماوەی 15 ساڵە لە یانەكەیە بۆیە ناكەوێتە ژێر هیچ فشارێكەوە، ئێمەی یاریزان پێویستیمان بەوە هەیە تەماشای خۆمان بكەین و لە یاریگادا ئەركی خۆمان جێبەجێ بكەین.
هەروەها گوتی ئەوە یاریزانانی تیپەكەن بە شێوەیەكی خراپ مامەڵە لەگەڵ یارییەكەدا دەكەن و چارەنووسمان یەكلا دەكەنەوە، بێگومان ڤینگەر حەز بەم دۆخەی ئێستای تیپەكە ناكات.