پلاتینی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر بەد گومانە
هەرچەندە رێكخەرانی مۆندیالەكە بەڵێنی ئەوەیان داوە كە كەشی ناو یاریگاكان بۆ یاریزانان و هاندەران لە پلەیەكی سەرمای گونجاودا بهێڵنەوە، بەڵام تا ئێستا بیرۆكەی ئەوە هەیە كە كاتی ئەنجامدانی مۆندیالەكە لە وەرزی هاوینەوە بخرێتە زستان.
پلاتینی بە رۆژمانەی دەیلی میلی بەریتانی گوت من بیرۆكەكانی خۆم وەك كراسەكانم ناگۆڕم كاتێك گەرمام دەبێت، لەوانەیە لە مانگی حوزەیران و تەموزدا پلەی گەرمای قەتەر بگاتە 55 پلەی سەدی.
هەروەها گوتی شتێكی جوانە كە بەڵێنی ئەوە دراوە كەشی ناو یاریگاكان سارد و فێنك بێت، بەڵام ئەمە گەورەترین چالاكیی وەرزشییە لە جیهاندا و باشترین كات بۆ ئەنجامدانی مانگەكانی كانوونی یەكەم و كانوونی دووەمی ئەو ساڵەیە.