نانی خەون بە تۆپی زێڕینەوە دەبینێت

نانی خەون بە تۆپی زێڕینەوە دەبینێت
لویس نانی یاریزانی باڵی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گوتی خەونی گەورەم بەدەستهێنانی تۆپی زێڕینە كە ساڵانە یەكێتیی تۆپی پێی جیهان بە باشترین یاریزانی دەدات.
نانی گوتی خەون بەوەوە دەبینم ببمە باشترین یاریزانی تۆپی پێ، بۆ ئەمە بەردەوام دەبم و هەست بە بێزاری ناكەم و بۆ هەمووانی دەسەلمێنم كە منیش شایستەی ئەو خەڵاتەم.
هەروەها گوتی دەمەوێ لە پاڵ بەرزبوونەوەی ئاستی خۆمدا تواناكانی یانەكەم زیاتر بكەم و یارمەتی بدەم بۆ ئەوەی نازناوی زیاتر بەدەست بێنێت تا ببێتە باشترین تیپی جیهان.
ئەو یاریزانە پورتوگالییە زیاتر گوتی كە ئومێدی ئەوە دەكات یادەوەریی خۆی لای هاندەرانی مان یونایتد جێبێڵێت كاتێك واز لە یاریكردن دەبینێت و ئەوان لە بیریان بێت كە یاریزانێكی باش بووە و رۆڵی هەبووە لەوەی یانەكە چەندین نازناوی گەورە بباتەوە.
Top