رانێری بووە راهێنەری ئینتەر میلان

رانێری بووە راهێنەری ئینتەر میلان
یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كلاودیۆ رانێری لە پۆستی راهێنەری یانەكە جێگیر كردووە بۆ شوێنگرتنەوەی جیان پیرۆ گاسپەرینی كە دوێنێ چوارشەمە لە پۆستەكەی دوور خرایەوە.
لابردنی گاسپەرینی دوای دۆڕانی یانەی ئینتەر میلان هات بە یانەی نۆڤارای سەركەوتووی نوێ بۆ خولی پلە یەكی ئیتاڵیا بە ئەنجامی 3-1.
رانێری 59 ساڵ، بۆ ماوەی 2 ساڵ گرێبەستی لەگەڵ ئینتەر میلان كردووە دوای ئەوەی لە دوای دوورخستنەوەی لە پۆستی راهێنانی یانەی رۆما لە مانگی فێبرایەری رابردووەوە بێ كار بوو.
رانێری پێشتر مەشقی بە یانەكانی یۆڤنتۆس، پارما لە ئیتاڵیا و ڤالنسیا و ئەتلەتیكۆ مەدرید لە ئیسپانیا و چێڵسی ئینگلیزی داوە.
یانەی ئینتەر میلان لە ژێر سەرپەشتی گاسپەرینی راهێنەری دوور خراوەدا هیچ سەركەوتنێكی لە خولی ئیتاڵی و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا بەدەست نەهێنابوو.
Top