لە توركیا چوونە ژوورەوەی ئافرەتان و منداڵان بۆ یاریگاكان بە خۆڕایی دەبێت

لە توركیا چوونە ژوورەوەی ئافرەتان و منداڵان بۆ یاریگاكان بە خۆڕایی دەبێت
لە هەنگاوێكدا بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی شەڕ و ئاژاوە و پێكدادانی نێوان هاندەرانی یانە وەرزشییەكان لە توركیا، یەكێتیی تۆپی پێی ئەو وڵاتە بڕیاری دا بلیتی چوونە ژوورەوەی یارییەكان بە خۆڕایی بداتە ئافرەتان و منداڵان.
یەكێتییە توركییەكە لە هەنگاوی یەكەمدا بلیتی یارییەكانی بە خۆڕایی دایە ئافرەتان و منداڵانی خوار تەمەنی 18 ساڵ بە خۆڕایی.
توركیا لە یاریگاكانیدا بەدەست كێشەی ئاژاوەگێڕییەوە دەناڵێنێت و دوا رووداو لە یاری نێوان فەنەربەخچە و شاختار دۆنتسیكدا رووی دا كاتێك هەردوو یانە لە یارییەكی دۆستانەدا رووبەڕووی یەك بوونەوە و ئاژاوەگێڕان لەگەڵ پۆلیسی ئەو وڵاتە بەیەكدا هەڵپژان.
لە دوای ئەو رووداوەوە یانەی فەنەربەخچە سزا درا بە دوورخستنەوەی هاندەرە پیاوەكانی لە دوو یاری داهاتوویدا و بەوەش یاری یانەكە بەرامبەر یانەی مانیزا ئامادەبوونی 41 هەزار هاندەری ئافرەت و منداڵی بەخۆوە بینی.
Top