راهێنەری رۆما داوا دەكات هاندەرانی پەلە لە ئەنجامەكانی یانەكە نەكەن
راهێنەرە ئیسپانییەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەر لە رووبەڕووبوونەوەی نێوان یانەكەی و یانەی سیێنا كە ئەمڕۆ پێنجشەمە ئەنجام دەدرێ، گوتی تا ئێستا كێشەمان لە گۆڵ تۆمار كردندا هەیە، من هیچ گومان نییە لەوەی ئەو كێشەیە چارەسەر دەبێت، متمانەی تەواوم بە یاریزانانی تیپەكە هەیە كە ئەمساڵ ژمارەیەكی بەرچاو گۆڵ تۆمار دەكەن، بەم نزیكانە ئەو كێشەیە چارەسەر دەبێت.
ئەنریكی كە تا ئێستا نەیتوانیوە هیچ سەركەوتنێك لەگەڵ تیپەكەی لە خولە جۆراوجۆرەكاندا تۆمار بكات، گوتی یارییەكەی سییەنا هەلێكی باشە بۆ گۆڵ تۆمار كردن و تیپەكەم پێویستی بە بردنەوە هەیە.
راهێنەرەكەی رۆما داوای لە جەماوەر كرد ئارام بگرن لەسەر تیپەكە.