ئیتۆ: ئینجی وەك لیڤەرپوول وایە

ئیتۆ: ئینجی وەك لیڤەرپوول وایە
لە دوای تۆماركردنی 2 گۆڵ لە 3 یاری تیپەكەیدا و ئەو پشتگیرییە زۆرەی جەماوەری یانەكەی لێی دەكەن، ساموێل ئیتۆی هێرشبەری كامیرۆنی گوتی هاندەرانی یانەی ئینجی وەك هاندەرانی لیڤەرپوول بە حەماس و مەزنن.
ئیتۆ سوپاسی هاندەرانی یانەكەی كرد كە وێڕای دۆڕانیان لە دوا یاری خولی رووسیدا كەچی بە گەرمی هانیان داون و گوتی ئەو نیشانەی گەورەیی تیپەكەیە.
هەروەها گوتی من و هاوڕێكانم لە تیپەكە هەست بە پێزانینی زۆر دەكەین بەرامبەر هاندەرانی ئینجی، بە تایبەت لە دوا یاری تیپەكەدا و ئەوە دڵنیامان دەكاتەوە لەوەی لە هەموو یارییەكدا ئێمە هاندەرانێكی مەزنمان لە پشتە و ئەو هاندەرانە زۆر لە هاندەرانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەچن كە هەرگیز دەستبەرداری هاندانی تیپەكەیان نابن و پشتی تێناكەن و دروشمەكەیان بریتییە لە (تۆ بە تەنیا ناڕۆیت).
Top