مۆرینۆ: رۆژنامەكان وەك دز تەماشامان دەكەن

مۆرینۆ: رۆژنامەكان وەك دز تەماشامان دەكەن
جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گوتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا وەك دز تەماشای یاریزانانی یانەی ریال مەدرید دەكەن.
مۆرینۆ گوتی ئەوەی رۆژنامەكان بە یاریزانانی ریال مەدریدی دەكەن هەر بۆ دز دەبێت نەك یاریزان.
روونی كردەوە كە میدیاكان بە شێوازێكی دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ رووداوی دەركردنی سامی خدیرەی یاریزانی یانەكەی لە یاری رابردووی بەرامبەر یانەی لیڤانتی نەكرد كاتێك بەهۆی وەرگرتنی كارتی زەردی دووەمەوە لە ئەنجامی پاڵ پێوەنانی یاریزانێكی یانەی بەرامبەر كرایە دەرەوە.
مۆرینۆ لێدوانی بۆ رۆژنامەی ماركا داوە كە تێیدا دەڵێ رۆژنامەكان بە رووداوی پاڵپێوەنانی یاریزانەكەیان لەلایەن خدیرەوە گوت شەڕ، بەڵام ئەوە شەڕ نەبوو.
زیاتر گوتی خدیرە شەڕی نەكردووە، چونكە شەڕی راستەقینە ئەوەبوو كە لە یاری نێوان هەڵبژاردەی ئیسپانیا و چیلی رووی دا، كەچی رۆژنامەكان پەسنی ئەو رووداوەیان كرد و گوتیان ئەوە نیشانەی یەكڕیزی هەڵبژاردەی ئیسپانیایە و ئەوەش ئێمەشیان ناونا شەڕ.
Top