گواردیۆلا: بردنەوە لە ڤالنسیا مانای بردنەوەی خولی ئیسپانی نییە

گواردیۆلا: بردنەوە لە ڤالنسیا مانای بردنەوەی خولی ئیسپانی نییە
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گوتی بردنەوەی یاری ئەمشەو لە یانەی ڤالنسیا و دواتر بردنەوە لە ئەتلەتیكۆ مەدرید یەكشەمەی داهاتوو، مانای بردنەوەی نازناوی وەرزی ئەمساڵی خولی ئیسپانی نییە، لەبەرئەوەی تا كۆتایی وەرزەكە چارەنووسمان یەكلا نابێتەوە.
گواردیۆلا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا گوتی ئەو زەبرانەی چارەنووسی خولەكە دیاری دەكەن لە كۆتاییدا دێن، خولەكە هێشتا لەسەرەتایە و رێگاكەمان دوورە.
هەروەها دووپاتی كردەوە كە سەركەوتنەكانی بەرشەلۆنە بەهۆی ئەو سیستمەوەیە كە یاریزانەكان پەیڕەوی دەكەن.
یانەی بەرشەلۆنە ئەمشەو یارییەكی بەهێز لە هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیدا بەرامبەر یانەی ڤالنسیا كۆی دەكاتەوە.
گواردیۆلا پەسنی تواناكانی ئۆنای ئیمری راهێنەری ڤالنسیا و رۆبەرتۆ سۆلدادۆی هێرشبەری یانەكەی كرد و گوتی ئەوان دەتوانن ئاستی بەرز پێشكەش بكەن.
Top