یوسف قەرزاوی كێشەی لە نێوان بەرشەلۆنە و قەتەردا دروست كردووە
كانال ئاشكرای كردووە ئەو پارتە سیاسییەی رێكەوتنی هەردوولا رەت دەكاتەوە دەڵێ رێگە نادەین بەرشەلۆنە رێكلام بۆ دامەزراوەیەك بكات هاوكاری قەرزاوی بێت، چونكە ئەو پیاوە یەك لە هاوكارە سەرەكییەكانی رێكخراوە ئیسلامییە توندڕۆكانی جیهانە و هانی ئەو رێكخراوانە دەدات بۆ كوشتنی جولەكە.
هەروەها دەڵێ كە هاوكارێكی سەرەكی دامەزراوە قەتەرییەكەیە، لە هەمانكاتدا هاوكارێكی سەرەكی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینیشە كە كار بۆ كوشتنی خەڵك و چەوساندنەوەی گەلی فەلەستینیش دەكات لە كەرتی غەزە.
پێشتر یانەی بەرشەلۆنە رێكەوتنێكی بازرگانیی لەگەڵ دامەزراوە قەتەرییەكە ئیمزا كرد بە بڕی 165 ملیۆن یۆرۆ بۆ دانانی لۆگۆی دامەزراوەكە لەسەر درێسی یانەی بەرشەلۆنە.
ئەندامانی یانەی بەرشەلۆنە لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆدەبنەوە بۆ دەنگدانی كۆتایی لەسەر چارەنووسی ئەو رێكەوتنە.