ئەگویرۆ لە هەوڵی تێكشكاندنی روونی دایە

ئەگویرۆ لە هەوڵی تێكشكاندنی روونی دایە
سێرجیۆ ئەگویرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی كە هاوینی ئەمساڵ رووی لەو خولە كردووە، هەوڵی گرتنەوە و تێكشكاندنی واین روونی دەدات لە بردنەوەی نازناوی گۆڵكەری خولی پریمەرلیگدا.
ئەگویرۆ لە مان ستی باشترین ئاستی خۆی لە سەرەتای وەرزدا پێشكەش كرد دوای ئەوەی توانی لە 5 هەفتەی خولەكەدا 8 گۆڵ تۆمار بكات و ئێستا تەنیا یەك گۆڵ لە دوای روونییەوەیە دوای ئەوەی ئاستی راستەقینەی خۆی بەدەست هێنایەوە.
ئەگویرۆ لە دوا وەرزی یاریكردنی لە ریزی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید توانی لە 33 یاری 20 گۆڵ تۆمار بكات و ئەوەش هەنگاونانێكی گەورەی ئاستی ئەو یاریزانەیە.
هەرچی واین روونییە ئەمساڵ ئاستێكی نموونەیی پێشان دەدات و پێشەوایەتی یانەكەی كرد بۆ دوو بردنەوەی گەورە بەسەر یانەكانی ئەرسناڵ 8-2 و بۆڵتۆن 5-0 و تائێستا لە 5 هەفتەدا 9 گۆڵی تۆمار كردووە.
پێشبینی دەكرێ ئەو دوو هێرشبەرە ئەمساڵ ركابەرییەكی بەهێز لەسەر نازناوی گۆڵكەری خولی ئیسپانی بكەن و لەوەش گرنگتر ژمارەی گۆڵەكانیان لە خولی ئینگلیزی زۆر زیاتر بێت لە ژمارەی گۆڵەكانی دوو گۆڵكەری وەرزی رابردوو كە كارلۆس تێڤێز و دیمیتار برباتۆڤ بوون كە هەریەكەیان 20 گۆڵیان تۆمار كرد.
Top