فه‌لاح مسته‌فا له‌گه‌ڵ شاندێكی پاڵه‌وانیه‌تی هه‌رێمه‌كانی جیهان بۆ تۆپی پێ (ڤیڤا) كۆبووه‌وه
له دیدارێكدا كه ئه‌ندامانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان و دیندار زێباری و عبدالسلام رشید له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه ئاماده‌بوون، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه به‌خێرهاتنی شاندی ناوبراوی كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر مێژووی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 1992 و بارودۆخی سیاسی و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌لتوری لێبورده‌یی و پێكه‌وه ژیانی برایانه و ڕێزگرتن و پاراستنی مافی هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وه‌و ئاینانه‌ی له هه‌رێم ده‌ژین بۆ شاندی میوان روونكرده‌وه.
به‌ڕێزیان گووتی هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی به ڕووی جیهان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی په‌یڕه‌و ده‌كات و بۆیه له‌كاتی ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر له نوێنه‌رایه‌تی بیانی له هه‌رێمی كورستان هه‌یه.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر بایه‌خی وه‌رزش كه رۆڵێكی گرنگ ده‌گێرێت له به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و هه‌رێمی كوردستان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م بواره، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كه هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كانی هاوشێوه‌ی خۆی له جامی جیهانی ڤیڤا به‌شداری ده‌كات. ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكه بۆ په‌ره‌پێدانی چالاكی وه‌رزشی بۆ ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه ئه‌ندام نین له یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان.
فه‌لاح مسته‌فا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ پێنجه‌مین پاڵه‌وانیه‌تی جامی جیهانی ڤیڤا خواست كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ساڵی داهاتوو له هه‌رێمی كوردستان میوانداری بكرێن. هاوكات ئاماده‌یی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نیشاندا بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری و كارئاسانی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان.
له به‌رامبه‌ردا شاندی ناوبراو زۆر خۆشحاڵبوون به سه‌ردانی كردنی هه‌رێمی كوردستان و باری ئاسایش و ئارامی و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و میوانداریه گه‌رمه‌ی لێیان كراوه. سوپاسی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تیان كرد بۆ هه‌ماهه‌نگی بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و پاڵه‌وانیه‌تی هه‌رێمه‌كانی جیهان بۆ تۆپی پێ (ڤیڤا).