گلەییەكانی مۆرینۆ سامی خدیرە دەباتە بایرن میونشن

گلەییەكانی مۆرینۆ سامی خدیرە دەباتە بایرن میونشن
سەرچاوە رۆژنامەوانییە نزیكەكان لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پێشبینی ئەوە دەكەن خراپبوونی پەیوەندی نێوان مۆرینۆ و سامی خدیرە، ئەو یاریزانە بەرەو یانەی بایرن میونشن ببات.
لە دوای دۆڕانی یانەی ریال مەدرید بە یانەی لیڤانتی لە هەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانیدا، جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری ریال مەدرید رەخنەی لە سامی خدیرەی یاریزانی یانەكەی گرت و گوتی ئەو هۆكاری دۆڕانی یانەكەمان بوو.
خدیرە لە یارییەكەدا لە خولەكی 45 لەلایەن ناوبژیوانەوە كرایە دەرەوە دوای ئەوەی بە دەستی یاریزانێكی یانەی لیڤانتی پاڵ پێوەنا.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئەڵمانیا ئاشكرایان كرد یانەی بایرن میونشن بە تێكچوونی ئەو پەیوەندییە زۆر خۆشحاڵە و ئامادەیە بۆ كڕینی خدیرە.
لە بەرامبەردا رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی گوتی ئەو رووداوە و گلەییەكانی مۆرینۆ گڵۆپی سەوز بوون بۆ یانەی بایرن میونشن بۆ ئەوەی رێگەی دانووستان بگرێتە بەر لە پێناو كڕینی خدیرە لە زستانی داهاتوودا.
یانە باڤارییەكە پێشتر هەوڵی زۆری لەگەڵ خدیرەی یاریزانی پێشووی یانەی شتوتگارت دا بۆ ئەوەی بیباتە ریزەكانی خۆیەوە، بەڵام ئەو یاریزانە رازی نەبوو جگە لە ریال مەدرید یاری بۆ یانەیەكی تر بكات.
Top