میدیا سێت: باجیۆ نزیكە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنانی یانەی ئینتەر میلان

میدیا سێت: باجیۆ نزیكە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنانی یانەی ئینتەر میلان
تۆڕی میدیا سێتی ئیتاڵی ئاشكرای كرد رۆبەرتۆ باجیۆ نزیكە لەوەی پۆستی راهێنانی یانەی ئینتەر میلان لە شوێنی گاسپەرینی راهێنەری ئێستای یانەكە وەربگرێت.
تۆڕە ئیتاڵییەكە ئاشكرای كردووە هەندێك بەرپرسی یانەی ئینتەر میلان بە نهێنی پەیوەندییان بە باجیۆوە كردووە بۆ ئەوەی پۆستی راهێنانی یانەكە وەربگرێت.
سەرەتای خراپی یانەی ئینتەر میلان لە خولی ئیتاڵیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە تایبەت دۆڕانی لە ناو یاریگای خۆی بە یانەی بۆرسا سپۆری توركی، ئەگەری دوورخستنەوەی گاسپەرینی لە پۆستەكەی هێناوەتە ئاراوە.
رۆژنامەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردووە ماسیمۆ مۆراتی چاوەڕێی ئەنجامی چەند یارییەكی تری یانەكەی دەكات بۆ ئەوەی بڕیاری دوورخستنەوەی گاسپەرینی لە پۆستەكەی دەربكات.
پێشتر رۆژنامە ئیتاڵییەكان ئاشكرایان كردبوو یانەی ئینتەر میلان هەریەك لە كلاودیۆ رانێری و فابیۆ كاپیلۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنانی یانەكە پاڵاوتووە و ئێستا باجیۆش یەك لە پاڵێوراوەكانە.
Top