یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان كۆبونەوەی هەفتانەی خۆی گرێدا
یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەئامادەبوونی سەرۆك و جێگرو تەواوی ئەندامانی كۆبونەوە ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دەركرد:
یەكەم: نوسراوی ژمارە(917)لە 11/9/2011 بە هەڵگرتنی سزا لەسەر یاریزان(هەرێم عەبدولكەریم)لە تیپی لاوانی یانەی هەولێر بڕیاردرا بە پەسەندكردنی بڕیارەكەو لادانی سزاكەی.
دووەم: داوا لەسەرجەم یانەكان و یاریزانانی خولەكانی كوردستان دەكەین ئەوانەی گرێبەستیان لە دادنووس پەسەنكردووە وێنەیەك بگەێننە یەكێتتی تۆپی پێی كوردستان گەرنا گرێبەستەكە پەسەند ناكرێت.
سێیەم: ئاگاداری هەردوو ناوبژیوان (تاریق ئەحمەد)و (كوردستان زاهیر)پێویستە لەكاتی یاسایی پێش یاری بە ماوەی(45)دەقیقە ئامادەبێت گەرنا سزا دەدرێت.
چوارەم: لەیاری نێوان یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و شێروانە لە خولی نایاب بەهۆی رەوشتی دوور لەگیانی وەرزشی ڕاهێنەری گۆڵچیەكانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی(نازم رەشید)بڕیاردرابە:
ا. راگرتنی بۆ دوو یاری داهاتوو ویاوەری نەكردنی تیپەكەی.
ب. غەرامەكردنی بەبڕی(250000)دوو سەدوپەنجا هەزار دینار.
پێنجەم: لە یاری نێوان یانەی پێشمەرگەی هەولێرو بروسك لەخولی لاوان بەهۆی هەڵسوكەوتی ناشیرین و دوور لەگیانی وەرزشی وجوێندان بە ناوبژیوانان بڕیار درا:
ا. ڕاگرتنی چارەسەركەر(نزار) لە یانەی بروسك بە ڕاگرتنی بۆ (3)سێ یاری داهاتوو و غەرامەكردنی بەبڕی(250000)دووسەدو پەنجا هەزار دینار.
ب. ڕاگرتنی گۆڵپارێزی یانەی بروسك (توانا رێبوار) لە یانەی بروسك بەهۆی جوێندان و رەوشتی دوور لەگیانی وەرزشی بڕیادرا بە ڕاگرتنی ناوبراو بۆ دوو یاری داهاتوو و لەگەڵ سزای كارتەسوورەكەی و غەرامەكردنی بەبڕی(150000)سەدوپەنجا هەزار دینار.
شەشەم: ئاگاداری سەرجەم سەرپەرشتیارانی یارییەكان و ڕاگەیاندنكاران دەكەینەوە لە كاتی تەواوبوونی یارییەكان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بەرپرسی سەرپەرشتیاران بكەن گەرنا ڕووبەرووی سزای توند دەبنەوە.
حەوتەم: داوا لەنوێنەری دەستەی كارگێری یانەی هەڵۆ دەكەین رۆژی دووشەممە كاتژمێر(4)ی ئێوارە رێكەوتی 19/9/2011،لەبارەگای یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئامادەبن بۆ كاری پێویست.
هەشتەم: دەستنیشانكردنی دەستەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی خولی سێیەمی پێشكەوتووان ولاوانی نایابی كوردستان.