خولی بەهێزكردنی مامۆستایان بە هەردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكی بەم جۆرە بەڕێوە دەچن.

خولی بەهێزكردنی مامۆستایان بە هەردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكی بەم جۆرە بەڕێوە دەچن.
1.تۆپی باسكە.........................وانە بێژان(شۆرشڤان نامق، رزگار مجید)
2.تۆپی دەست..........................وانەبێژ(كەمال فایەق)
3.گۆرەپان و مەیدان.....................وانەبێژ(صدیق اسماعیل)
4.ڕێگاكانی وانەووتنەوە...............وانەبێژ(زیاد بكر)

شایەنی باسە ئەم خولانە لە 6/9 دەستی پێ كردووەو بۆ ماوەی (12)ڕۆژ بەردەوام دەبێت كە هەر وانەیەك (3) ڕۆژی بۆ تەرخان كراوە تا مامۆستای بەشداربوو زیاتر سوودمەندبێت و ئاگاداری دوا گۆرانكاریەكانی یاریەكان و شێوازەكان بن.
- لەلایەكی تر ڕۆژی دووشەممە 12/9 لە بەڕێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و دیدەوانی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرجەم بەرپرسی چالاكی وەرزش و دیدەوانی پەروەردەكان، كۆبوونەوەی ساڵانە ئەنجام درا تیایدا مامۆستاعوسمان رشید بەڕێوەبەری چالاكی وەرزش و دیدەوانی هەولێر تەواوی بەرنامەی بەڕێوەچوونی یاریە ڕێكخراوەكان و پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی پەروەردەكانی هەولێری باسكرد و كە ئەم چالاكیانە ساڵانە لەگەڵ دەست پێكردنی ساڵی نوێ ی خوێندن لە گشت پەروەردەكان بەڕێوە دەچن:.
- دواتریش لەلایەن بەرپرسانی چالاكی وەرزش و دیدەوانی پەروەردەكان گفتوگۆ كراوەو پرسیارەكان ئاراستەكران و لەلایەن م.عپمان رشید وەڵام درانەوەو كات و شوێنی بەڕێوەچوونی یاریەكانی دیاری كرد.
Top