سەرجەم یانەكانی كوردستان بەبێ جیاوازی لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێ

سەرجەم یانەكانی كوردستان بەبێ جیاوازی لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێ
گوڵان:كارزان كانەبی
سەرەتا د. سامی باسی لەچەند تەوەرێكی گرنگی وەزارەتی رۆشنبیری ولاوان پرسی وەرزشی ویانەكان وبودجەو كاروچالاكیەكانی و پڕۆژەكان كرد دواتر دەرگای پرسیار بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن كراوە، سەبارەت بەو كێشەی وەزارەت ویەكێتی تۆپی پێ وئەو لێدوانانەی لەنێوان هەردوولا ووتراوە د.سامی وتی: ئێمە هاوكاری سەرجەم یانەكان دەكەین بەبێ جیاوازی وئەوە ستراتیجیەتی خۆمانە و یاساو رێسایی ستاندەرمان هەیە بۆ ئەم كارە كە خەڵكانی پسپۆڕ دایان ناوە و وە ئێمە قبوڵی مزایەدەی كەسمان نیە بەسەرمان دابكەن و فشاریش لەكەس ۆقبوڵ ناكەین چونكە ئێمە حكومەت ووەزارەتین كاری خۆمان بە یاسا بەرێوە دەبەین، وگەربڵێن جیاوازی لەنێوان بوودجەی یانەكان كراوە من زۆربەی كەم كردنەوەی یانەكانی سلێمانیم كەمكردۆتەوە،ئەمەش بەگوێرەی ئەو یاسایەی بۆمان داڕێژراوە ونەك مەزاجی شەخسی، واتە ئێمە بە قاڵبی حزبایەتی بیرناكەینەوە، بەپێچەوانە مەبەستی ئێمە بەڕێوەبردنی میكانزمێكی ستراتیجی ستاندەری فرۆفشناڵانەیە، نەك مەزاج وبەرژەوەندی وحزبایەتی ورق هەڵگرتن، بەڵێ ئەمە یاسایە لە كوردستان دەبێ ئێمە هەموومان پابەند بین بەو یاسایە نەك خۆ باشزان و خەمخۆری بوارێك كە هیچ پەیوەندی بە ئێمە نەبێت،ئێمە لە بوودجەی یانەكانی (هەولێر وسلێمانی ودهۆك) بوودجەمان بۆ یانەكانی كەركووك دابین كردووە، من تەحەدا دەكەین یەك یانە بوودجەی لای ئێمە كەمكرابێتەوە،پێشتر لەسەردەمی دووكابینەیی زیاتر(150) یانە هەبوو كردمانەوە بە (86) ئێستاش سەرقاڵی ئەوەین بكەین بە (65) یانە ودڵنیاشتان دەكەمەوە لە ئایندەیەكی نزیك سەرجەم یانەكانی كوردستان دەكەین بە (20) یانە، سەبارەت بە (ڤیڤا) بەڕێوەبەری گشتی وتی: كاتی خۆی لە وەزارەتی وەرزش ولاوان ئێمە ئەوكارەمان كرد وە من شەخسی سەرۆك وەفد بوو كە لە ڤیڤا بەشداریمان كرد كرێی ( ئوتێل ونان خواردن وهاتووچۆ) وسەرجەم خەرجییەكان لەسەر ئێمە بوو، وەنامانەوێ بڵێن ئێمە ناهێڵین پاڵەوانیەتی ڤیڤا لە كوردستان بەڕێوەبچێت، نەخێربەپێچەوانە زۆرخۆشحاڵین ئەو پاڵەوانیەتیە بەرێوەبچێت چونكە دڵنیام ناوی وەرزشی كورد وكوردستان بەرزدەبێتەوە بۆ نێوەندە نێودەوڵەتییەكان، بەڵام ئێمە بەهاوكاری و سەرپەرشتی سەرجەم كارەكان دەكەین بەیەكەوە ونەك مزایەدەمان لەسەر بكەن ئەمە قابیلی قبوڵ نییە،بۆ سیستی كارەكان وچاك كردنەوە وپڕۆفیشناڵانەی كاری وەرزش لە كوردستان بڕیارە گڕۆپێكی فەڕەنسی بگەنە كوردستان بۆ پێشخستن و ئەكتیڤ كردنی بوارەكان پسپۆڕانی ئەم بوارانە دەگەنە كوردستان، بوارەكانیش ( كاگێڕی وئیداری و راهێنان وراگەیاندنی وەرزشی)، دواتر د.سامی باسی لەوە كرد كە وەزارەت پێشتر لەسەرووی (30) ملیار دیناری بۆ وەرزش خەرج دەكرد، بەڵام ئێستا (20) ملیار وەردەگرێت، نزیكەی لە نێوان (12 تا13) ملیار ساڵانە خەرج دەكات بۆ بوودجەی یانەكان، ئەمە جگە لە پڕۆژەو كاروچالاكیەكانی وەرزشی وخول وۆرپ شۆپ و بۆنەكانی تر، پاشان د.سامی ئەوەشی نەشاردەوە كە سەرجەم یانەكانی كوردستان بەبێ جیاوازی لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت لەلایەن (چاودێری دارایی) وئەمەش بۆ نەمانی كارە نایاساییەكان ومن بەڕاشكاوی بۆتانی باس دەكەم حاڵی حازر (850) ملیۆن دینارمان كەمی كردۆتەوە لە بودجەی وەزارەت كە دەبێت ئەم گرفتەش چارەسەربكەین،سەبارت بە پرۆژەكانی تر لەگەڵ وەزارەتی وەرزش ولاوانی عێراق رێككەوتووین كە بڕی (100) ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەكانی وەرزشی بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكرێت وئەمەش بۆ ژێرخانی وەرزشی كوردی گرنگ و گۆڕانكاریێكی باشی دەبێت، دواتر وتی: هەر حزبێك دەیەوێ یانە بۆ خۆی دابمەزرێنێت ئێمە لاریمان نیە بەڵام دووخاڵی گرنگ هەیە ئەویش دابین كردنی بوودجە بۆ یانەكە ودووەمیان لەژێر یاساو رێسایی وەزارەتی رۆشنبیری ولاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت،پاشان د.سامی باسی لە گەڕانەوەی مووچەی رێزلێنانی وەرزشوانە دێرینەكان كرد و وتی: ئێمە بەرپرسن نین لە راگرتنی ئەم مووچەیە، بەڵام ئەم رێزلێنانە وای لێهاتبوو زۆر خەڵك كە وەرزشزانی دێرین بوو وەرینەدەگرت وخەڵكانیكیش بەبێ بەرانبەر وەریان دەگرت، هەروەها لەوەزارەت بەڕێوەبەرێكی تایبەت بە وەرزشوانە دێرینەكان هەیە دوای چەند ساڵ وئەو كێشەیە بەرزكراوەتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دوایی پاڵاوتنی ئەم مووچەی رێزلێنانەوە لە ئایندەیەكی نزیك بۆ وەرزشوانەدێرینەكان دەگەڕێتەوە،
Top