وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە 22ی ئەم مانگە خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ تۆپی بالە لەسەر ئاستی كچان لە شاری دهۆك ئەنجام بدرێت، لەم خولە 10 یانە بەشداری دەكەن و بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كراون لە هەر كۆمەڵێك دوو یانە بۆ چوار گۆشەی زێڕین سەردەكەوێت دواتر دوو یانە بۆ یاری كۆتایی سەردەكەوێت ئەم خولە ماوەی یەك هەفتە دەخاینێت، یانە بەشداربووەكانیش بریتین لە (ئەكاد، پێشمەرگەی سلێمانی، سەنحاریب، گارە، برایەتی، كۆیە، تەق تەق، رانیە، سیروانی شارەزوور، حاجی یاوا).
جێگەی باسە یانەی ئەكاد پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكەیە و چاوەڕوان دەكرێت لەم وەرزە ركابەرییەكی بەهێز هەبێت لە نێوان یانە بەشداربووەكان، چونكە یانەكان بەشێوازێكی باش خۆیان بۆ ئەم پاڵەوانێتییە ئامادە كردووە و ئەم پاڵەوانێتییە لە لایەن یەكێتی تۆپی بالەی كوردستان ئەنجام دەدرێت.