لە كۆتایی ئەم مانگەدا خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی باسكەی ئافرەتان دەستپێدەكات

لە كۆتایی ئەم مانگەدا خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی باسكەی ئافرەتان دەستپێدەكات
وا بڕیارە لە 30ی ئەم مانگە خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ تۆپی باسكەی ئافرەتان دەستپێبكات بە بەشداریكردنی 5 یانە، سیستەمی ئەم خولە بە شێوازی خول بە دوو قۆناغ بەرێوە دەچێت و یارییەكانیش چوون و هاتن دەبێت و هەر یانەیەك زۆرترین خاڵ كۆبكاتەوە دەبێتە پاڵەوانی خولەكە و لە خولی نایابی كوردستان هەریەكە لە یانەكانی (ئەكاد، سەنحاریب، گارە، سلێمانی، سیروانی نوێ) و ئەم خولە ماوەی دوو مانگ دەخاینێت.
خشتەی یارییەكانی هەفتەی یەكەم بەمشێوەیە.
ئەكاد – سیروانی نوێ، سلێمانی – سەنحاریب.
یانەی گارە لە هەفتەی یەكەم چاوەڕوانە.
جێگەی باسە خولی نایابی كوردستان لە لایەن یەكێتی ناوەندی تۆپی باسكەی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
Top