وا بڕیارە لە 30ی ئەم مانگە خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ تۆپی باسكەی ئافرەتان دەستپێبكات بە بەشداریكردنی 5 یانە، سیستەمی ئەم خولە بە شێوازی خول بە دوو قۆناغ بەرێوە دەچێت و یارییەكانیش چوون و هاتن دەبێت و هەر یانەیەك زۆرترین خاڵ كۆبكاتەوە دەبێتە پاڵەوانی خولەكە و لە خولی نایابی كوردستان هەریەكە لە یانەكانی (ئەكاد، سەنحاریب، گارە، سلێمانی، سیروانی نوێ) و ئەم خولە ماوەی دوو مانگ دەخاینێت.
خشتەی یارییەكانی هەفتەی یەكەم بەمشێوەیە.
ئەكاد – سیروانی نوێ، سلێمانی – سەنحاریب.
یانەی گارە لە هەفتەی یەكەم چاوەڕوانە.
جێگەی باسە خولی نایابی كوردستان لە لایەن یەكێتی ناوەندی تۆپی باسكەی كوردستان بەڕێوە دەچێت.