یانەی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ كاوە حەسۆ مۆركرد
كاوە حەسۆ كوردی سوریایە و دانیشتووی شاری حەسكە-یە و یەكێك لە باشترین گۆڵچییەكانی وڵاتی سوریا لەگەڵ یانەی جەیش ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و چەندین گرێبەستی لە یانەكانی ئێران بۆ هاتبوو، بەڵام گشت ئەم گرێبەستانەی رەتكردووە.
سەرۆكی یانەی زاخۆ عەبدولوەهاب بارزانی لە مەراسیمی مۆركردنی گرێبەستەكە ئامادە بوو، بەڵام بە رەزامەندی هەردوو لا نرخی گرێبەستەكە ئاشكرا نەكرا.
جێگەی باسە ئەمە دووەمین یاریزانی سورییە، كە یانەكانی كوردستان گرێبەستیان لەگەڵ مۆركردووە دوای ئەوەی یانەی دهۆك گرێبەستی لەگەڵ یاریزان بورها صهیونی یاریزانی هەڵبژاردەی سوریا مۆركرد.