ئامارێكی سەرنجراكێش دەربارەی گواستنەوەی یاریزانان

ئامارێكی سەرنجراكێش دەربارەی گواستنەوەی یاریزانان
یەكێتی تۆپی پێی جیهانی لەماڵپەری فەرمی خۆیدا(fifa.com) ئامارێكی سەرنجراكێشی دەربارەی وەرزی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانانی بڵاوكردەوە، لەم ئامارەدا چەندین ژمارەی سەیر دەربارەی نرخی یاریزانان و ژمارەی یانەكان و ژمارەی بۆندەكان دێنە بەرچاو:
* سەرجەم یانەكان لە وەرزی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانان بڕی (2.06)ملیار دۆلارییان خەرجكردووە لە ماوەی نێوان 1ی حوزەیران تا 31ی ئابی ساڵی 2011.
* یانەكانی خولی ئینگلتەرا زۆرترین پارەیان لە گواستنەوەی یاریزانان سەرفكردووە بە بڕی (777) ملیۆن دۆلار، بە رێژەی 38% ی بۆندەكانی جیهان.
* ژمارەی بۆندە فەرمییەكان لە هاوینی 2011 گەیشتە 5192 بۆند.
* ژمارەی ئەو یانانەی كە بەشدارییان لە گواستنەوەی یاریزانان كردووە 2043 یانە بوو لە سەرتاسەری جیهان.
* 304 سكاڵا پێشكەش كراوە لە لایەن یاریزانان و یانەكان، لەم سكاڵانە رێژەی 75% سەركەوتوو بووە.
* گرانترین بۆند كە مۆركراوە، بۆندی یاریزان سێرجیۆ ئەگوێرۆ بوو لە گەڵ یانەی مان سیتی بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ، بۆندی یاریزان خافێر پاستۆری لە گەڵ یانەی پاریس سان جێرمان بە بڕی 43 ملیۆن یۆرۆ بە پلەی دووەم دێت، ئینجا بۆندی یاریزان رادمێل فالكاو لە گەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بە پلەی سێیەم دێت.
Top