لە پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی عێراقی: سلێمانی وپێشمەرگەی سلێمانی باڵا دەست بوون

لە پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی عێراقی: سلێمانی وپێشمەرگەی سلێمانی باڵا دەست بوون
لە شاری سلێمانی لە هۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەسەر پەرشتی یەكێـتی تۆپی سەرمێزی عێراقی و بەهاوكاری لقی یەكێتییەكە، قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتـی تۆپی سەرمێزی یانەكانی عێراق بۆ ئاستی كوڕان كۆتایی هات. كە تێدا هەریەك لە یانەكانی (دهۆك، سۆڵاڤ، سلێمانی، برایەتی، ئەكاد، پێشمەرگەی سلێمانی، هەڵەبجە، سەناعە، مەشخاب،كوفە) بەشداریان كرد بۆماوەی سێ رۆژ یاریزانانی یانە بەشداربووەكان ملمڵانیان بوو لەسەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی خولەكە. یانەكانیش بۆ هەر تیپێك بە پێنج یاریزان بەشداریانكردبوو، لە تەواوی رۆژانی خولەكە یاریزانانی تیپەكانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد، بە تایبەتی یاریزانانی هەرسێ یانەی سلێمانی وپێشمەرگە وبرایەتی ملمڵانێ بەهێزیان دەكرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولەكە، سەرئەنجامیش یانەی سلێمانی بۆدووەم وەرز لەسەر یەك توانی نازناوی خولەكە بەدەست بهێنێت. ئەنجامی تیپەكانیش بەم شێوەی خوارەوە بوو .
1-یانەی سلێمانی 17خاڵ، 2-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 16خاڵ، 3-یانەی برایەتی 12خاڵ
بەم ئەنجامەش هەردوو یانەی سلێمانی وپێشمەرگەی سلێمانی نوێنەرایەتی عێراق دەكەن لەجامی یانەكانی عەرەبی.
Top