حوسێن عەلی حوسێن بڕوانامەی مامۆستای نێودەوڵەتی شەتڕەنج (IM) بەدەست دێنێت

حوسێن عەلی حوسێن بڕوانامەی مامۆستای نێودەوڵەتی شەتڕەنج (IM) بەدەست دێنێت
دوای بەشداریكردنی یاریزانی نێودەوڵەتی حوسێن عەلی حوسێن لە خولێكی داخراوی شەتڕەنجی نێودەوڵەتی، كە لە شاری تبلیسی پایتەختی وڵاتی جۆرجیا لە روژانی 31 تاكو 5 ئەیلولی 2011 بە بەشداری 10 یاریزانی نیودەوڵەتی كە 3 یاریزانیان هەڵگری بڕوانامەی مامۆستای گەورەن دوو كەسیان بڕوانامەی مامۆستای نێودەوڵەتییان هەیە و دوو یاریزان هەڵگری بڕوانامەی مامۆستا و سێ یاریزانیش كە ریزبەندی نێودەوڵەتیان هەیە بە سیستەمی هەموو دژ یەك بە 9 جەولە بەڕێوە چوو كە یاریزان حوسێن عەلی حوسێن توانی بە پلەی سێیەم بێت بە كۆكردنەوە ی 5،5 خاڵ و ئەنجامی كوتاییش بەم شێوەیە بوو
1- بانسولی لیفان جورجیا 2612GM،2- شان كوان سەنگافورە 2219FM،
3- حوسێن عەلی حوسێن 2365Norm IM.
بەم شێوەیە یاریزانی ناوبراو بڕوانامەی مامۆستای نێودەوڵەتی لە لایەن یەكێتی شەتڕەنجی نێودەوڵەتی شەتڕەنج پێبەخشرا، ئەمە دەبێتە دووەم یاریزانی كورد كە ئەم بڕوانامەی وەردەگرێت دوای یاریزانی نێوەدەوڵەتی نوح عەلی حوسێن-ی برای.
شایەنی باسە ناوبراو لەگەڵ شاندی تیپی شەتڕەنجی عێراقی كوڕان و كچان بەشداری مەشقی ڕاهێنان لە وڵاتی جۆرجیا دەكات لە 14 یاریزان و 4 ڕاهێنەر پێكهاتبوو.
Top