تیپی پایسكلسواری یانەی هەولێر بەشداری لە پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەب دەكات

تیپی پایسكلسواری یانەی هەولێر بەشداری لە پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەب دەكات
دوای ئەوەی تیپی پایسكلسواری یانەی هەولێر توانی لە خولی عێراق پلەی دووەم بە دەستبهێنێت، یەكێتی پایسكلسواری عێراق بڕیاریدا یانەی هەولێر و دغارە دەستنیشان بكات بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی عێراق بكەن لە پاڵەوانێتی پایسكلسواری یانەكانی عەرەب، كە لە مانگی 11 لە شاری دوبەی وڵاتی ئیمارات بەڕێوە دەچێت.
ئەم پاڵەوانێتییە لەسەر ئاستی پێشكەوتووان بۆ كوڕانە و یانەی هەولێر پشت بە شەش یاریزان دەبەستێت بۆ ئەوەی بتوانێت ئەنجامێكی باش بە دەستبهێنیت و یاریزانەكانیش بریتین لە (ئامانج شێرزاد، جۆڤان تۆمی، سلێمان سامی، ماسیمۆ فەریق، رێباز موزەفەر).
جێگەی باسە هەریەكە لە عەبدولقادر نورەدین و موسا موحسین راهێنەرایەتی یانەی هەولێر دەكەن و هەردوو راهێنەر لە هەمان كاتدا یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی پایسكلسواری عێراقن و زیاتر لە 5 یاریزانی یانەی هەولێر لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق یاری دەكەن و لە وەرزی رابردوو یانەی دغارە پلەی یەكەم و یانەی هەولێریش پلەی دووەمی بە دەستهێنا.
Top