بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگادار بوون لە ڕەوشی نۆژەن كردنەوەی یاریگای نێوەوڵەتی شاری كەركووك، وەفدێكی نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆڵۆمپی كەركووك كە لە هەریەك لە سەرۆكی نوێنەرایەتی لێژنەكە و چەند یەكێتییەكی وەرزشی شارەكە وسەرۆكی یانەكانی شاری كەركووك وچەندین راگەیاندنكار بەشداری بەسەركردنەوەی یاریگەی نێودەوڵەتی شارەكەیان كردو لە نزیكەوە ئاگاداری ڕەوشی كاروچاڵاكییەكانی نۆژەنكردنەوەكە بوون، كاری نۆژەن كردنەوەی یاریگاكەش بەهەردوو كۆمپانیای ئاڤا سپۆڕتی توركی و رەشیدی عێراقی دراوە كە بڕی 24ملیار دیناری لەلایەن وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراقی بۆتەرخان كراوە، بۆتەواوی نۆژەنكردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپی شاری كەركووك، كە پیشتر ئاوارە گەڕاوەكانی شاری كەركووكی تێدا نیشتەجێبوون،پێشتریش لەسەر داوای وەرزشكارانی شارەكە ئەو یاریگەیە نۆژەن كرایەوە تەواوی ئاوارەكانی ناو یاریگاكەش قەرەبووكرانەوە، قۆناغی نۆژەن كردنەوەی یاریگاكەش بە دوو قۆناغ دەبێت، قۆناغی یەكەم كە ماوەی شەش مانگ دەخایەنێت دیزاین كردنی یاریگاكە دەبێت، لە قۆناغی دووەمیش كە 18مانگ دەخایەنێ تەواوی یاریگەكە نۆژەن دەكرێـتەوە.